|
|
 |
|
به‌یاننامه
5/13/2010 8:50:44 AM
به‌یاننامه
بۆ:رِاى گشتى
ماوه‌ى چه‌ند رِۆژیَكه به‌هۆى رِفاندن دواتر تیرۆركردنى كاكه سه‌رده‌شته‌وه نائارامى سه‌رانسه‌رى ههریَمى كوردستانى گرتۆته‌وه. ئیَمه له‌كاردانه‌وه‌ى پیَشووتردا داوامان لهبهرِیَز سه‌رۆكى ههریَم كردبوو ئه‌گه‌ر رِوونكردنهوهى پیَویست نه‌دات، له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆركردنه ههڵویَست وه‌رده‌گرین. ویَرِاى سووربوونمان له‌سه‌ر بهڵیَنهكهمان، بۆیه لیَرهدا بهپیَویستى ده‌زانین چه‌ند نهیَنیهك ئاشكرا بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك رِاستیهكانى بۆ دهربكهویَت.
بهرِیَزان، سۆران مامه حمه و عبدالستار تاهیر شه‌ریف به‌ده‌ستى پاراستنى پارتى له‌شارى كه‌ركوك تیرۆركران. ئه‌گه‌رچى ته‌واوى كونسوڵخانه‌ى ووڵاتانى بیانى لهههریَمى كوردستان ئه‌و رِاستیهیان زۆرباش ده‌زانى و له‌مباره‌یه‌وه لهریَگهى كه‌ناڵه تایبه‌تییه‌كانیان ورده‌كاری ئه‌و تیرۆركردنانهیان به‌به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گریان هه‌بوو، به‌ڵام له‌م نیَوهندهدا بیَدهنگیان هه‌ڵبژارد و هیچ ههڵویَستیَكیان نیشان نه‌دا.
ئیَمه وه‌كو گروپى رِۆژنامهنووسانى بىَ سنوورى كوردستان زۆر به‌توندى بىَ ههڵویَستى باڵویَزخانهى وڵاتانى بیانى لهعیَراق و كونسوڵخانه‌ى وڵاتى بیانى لهههولیَر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. بۆ دواین جار داوایان لیَدهكهین كه‌به‌م بیَدهنگی نواندنیان، نه‌بن به‌هاوبه‌شى ئه‌و تاوانه نامرۆڤیانه و چیتر به‌دروشمى بریقه‌دار خۆیان نهخهڵهتیَنن. چونكه پیَویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كهبیَدهنگى ئیَوه دهگهرِیَتهوه بۆ ئه‌و هاوبه‌شیه‌ى ئیَوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ههریَمى كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی چهوسیَنهری پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌باره‌ت بهرِوونكردنهوهكهى سه‌رۆكى ههریَمی كوردستان، بهرِاستى جیَگهى شه‌رمه‌زاریه كهخویَنى رِۆڵهی كوردستان زۆر بىَ بایه‌خ بوو لاى، رِاستهوخۆ نه‌هاته سه‌ر شاشه‌و ئیدانه‌ى ئه‌م كرده‌وه قیَزهونهى نهكردو رِاسپاردن بۆ پیَكهیَنانى لیژنه نه‌ك هه‌ر جیَگهى ده‌ستخۆشى نییه، به‌ڵكو جیَگهى ئیدانه‌كردن و شهرمهزاركردنیشه چونكه ئه‌مه به‌كه‌م گرتنى دۆسیه‌كه‌یه.
لیَرهدا بهپیَویستى ده‌زانین هه‌ریه‌كه لهكریستۆڤهر هیَڵ باڵویَزى ئه‌مریكا لهعیَراق و ئاد میڵ كه‌رت نویَنهرى UN لهعیَراق ئاگادار بكه‌ینه‌وه لهمهرِ ئه‌و بیَدهنگیهیان، چونكه بیَدهنگی نواندن رِاستگۆیی ده‌خاته ژیَر پرسیاره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و ههرِهشانهى له‌دواى تیرۆركردنى كاكه سه‌رده‌شت له‌چه‌ندین رِۆژنامهنووس كراون ئیَمه زۆر به‌توندى ئه‌م سیناریۆنانهى شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كهدهیانهویَت رِاستیهكان چه‌واشه بكه‌ن و خۆیان بخهڵهتیَنن چونكه گه‌لى كورد و چینى رِۆشنبیر زۆر ووشیارهو بهئیَوه ناخهڵهتیَت.
گروپى رِۆژنامهنووسانى بىَ سنوورى كوردستان پاڵپشتى له‌ته‌واوى ئه‌و نارِهزایهتیانه ده‌كات، كه‌بۆ ئیدانه‌كردنى ئه‌و كاره قیَزهونانه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردوو لهههریَمى كوردستان بهرِیَوهچوون و داواش له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانى خۆمان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ده‌كه‌ین كه‌زۆر بهگورِ و تینه‌وه به‌شدارى چالاكى مه‌ده‌نى بكه‌ن و سوپاس و پیَزانینى تایبه‌تیش ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و رِیَكخراو كه‌سایه‌تیانه ده‌كه‌ین كه‌به‌شدارى پرسه‌كه‌یان كرد سوپاسى هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌ین نمونه‌تان زۆربیَت چونكه به‌شداربوونى ئیَوه لههیَنانهوهى ته‌رمه‌كه‌ى و به‌خاك سپاردن و بهرِیَوهچوونى پرسه‌كه‌ى له‌خه‌م و ئازاره‌كانى كه‌مكردینه‌وه.
سلاَو له‌گیانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م
گروپى رِۆژنامهنووسانى بىَ سنوورى كوردستان
بۆ:
سه‌رۆكى ههریَم
باڵویَزخانهى ووڵاتانى بیانى لهعیَراق
كونسوڵخانه‌ى ووڵاتانى بیانى لهههولیَر
سه‌رجه‌م رِیَكخراوه مهدهنیهكانى جیهان
| |